لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی سوپای داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر شاری توباسی کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو ١٠ فەلەستینی شەهید بوون.
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوە کرد، دوای هێرشی ئاسمانی داگیرکەران بۆ سەر شارۆچکەی تەمون تەرمی ١٠ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانەی توباس.
وەزارەتەکە راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکەدا عبدالله مەحمود محەمەد بنی عودە تەمەن ٢٢ ساڵە، محەمەد میسقال فایز بەنی عودە تەمەن ٣٦ ساڵە، ئیبراهیم میسقال بەنی عودە تەمەن ٣٣ ساڵە، ئوسامە مەعروف دیاب بەنی عودە تەمەن ١٩ ساڵە، مونتەسەر عەلی تەمەن ٢٥ ساڵە، عبدالرحمان مەحمود نیمر خەتیب تەمەن ٢٠ ساڵە، عومەر عەلی محەمەد بیشارەت تەمەن ٢٨ ساڵە، سالح خضر یوسف بەنی بەتەر تەمەن ١٩ ساڵە، سلێمان ئەحمەد سلێمان بیشارەت تەمەن ٢٢ ساڵە و جیهاد ناسر یوسف بەنی مەتەر تەمەن ١٨ ساڵە شەهید بوون.
شاهێدحالەکان باسیان لەوە کرد، فڕۆکەکانی بێ فڕۆکەوانی سوپای داگیرکەر هێرشیان کردووە سەر گروپێک فەلەستینی لە حەوشەی خانوویێک و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١٠ کەس شەهید بوون.
مانگی سووری فەلەستین پێشتر راگەیاندبوو، لە ئەنجامی هێرشەکەی تەمون ٧ کەس شەهید بوون و ٤ کەسیش بە سەختی بریندار بوون.
پێش لە هێرشەکەی سەر تەمون هێرش کرابوو سەر شاری جەنین و لە ئەنجامی هێرشەکەی چەندین ڕۆژ بەردەوام بوو ١٧ کەس شەهید بوبوون و دەیان کەسیش بریندار بوبوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٧ هەزار و ٤٦٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٥٨٠ کەس.
لە ئەنجامی رووداوەکەی پێکدادانی فڕۆکە و هەلیکۆپتێر لە ئەمریکا تەرمی زیاتر لە ٣٠ کەس دۆزرایەوە.
سەرییەکانی قودس لقی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی، وێنەی ئەسیرەکانی سەهیۆنی ئەربیل یەهود و گادی مۆزەس پێش ئەوەی رادەستی لایەنی داگیرکەر بکرێنەوە، بڵاوکردەوە.
لە ویلایەتی غوری وڵاتی ئەفغانستان تاقیگەیەکی ماددەی هۆشبەر لەناوبرا.